|
رۆژی
جیهانی منداڵ، له منداڵانی جیهان و کوردستان پیرۆز
بێت
ڕه‌حمانی
نه‌قشی
یه‌کی ژوئه‌ن
(11ی جۆزه‌ردان) له مێژ ساڵه له لایه‌ن فێدراسێونی
نێونه‌ته‌وه‌یی دێموکراتیکی ژنانه‌وه وه‌ک رۆژی جیهانی منداڵان
دیاری کراوه، به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێ یادی ئه‌م رۆژه
پیرۆزه له لایه‌ن کۆر و کۆمه‌ڵی جیهانیه‌وه جێژنه و رێزی لێ
ده‌گێرێ.
له
کوردستاندا، سه‌ره‌ڕای
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، منداڵانی کورد نه ته‌نیا له بواری
ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانست و فیر کردن و بارهێنانی
سه‌رده‌میانه و پێشکه‌وتوو بێ به‌ش و بێ ماف کراوه‌ن؛ به‌ڵکوو
زۆڵم و زۆری،ترس و خۆف، بی عه‌داڵه‌تی و ره‌نج و کوێره‌وه‌ری
ژیان، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه گرنگه‌ی دوا رۆژی
نه‌ته‌وه‌که‌مانی تووشی چاره‌ره‌شی و مه‌ترسی کرده‌وه. به
سه‌رنجدانی به‌و راستی یانه، ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو
مرۆڤێکی ئازادیخواز و دێموکراته که به له‌قاودانی ئه‌و بێ
عه‌داڵه‌تی یانه‌ی که به‌رۆکی زارۆکی کوردیان گرته‌وه؛
هه‌نگاوی پێویست باوێژن.هه‌روه‌ها وه‌ک ئه‌رک وکاری رۆژانه‌مان
بۆ دابین کردنی ژیانێکی باشتر بۆ منداڵه‌کان ،به هه‌ڵس
وکه‌وتی سه‌رده‌میانه,،شی
کردنه‌وه‌ی داب و نه‌ریت وفه‌رهه‌نگی کورده‌واری و نیشتمان
خۆشه‌ویستی، چالاک بیین
گه‌ر
بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه
ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر کام بابه‌ته
مافی
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به
هێنانی ناوی سه‌رچاوه که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته
ئازاده
|